PM:10:43:06/08/2025
680 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس نرخێکی خەیاڵی بۆ فرۆشتنی ڤیتینیا دیاریکردووە کە 130 ملیۆن یۆرۆیە و ریاڵ مەدریدیش یەکێکە لەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ ڤیتینیای پۆرتوگالی کردووەتە ئامانج لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست.
پێگەی فووت وەنی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە دەستبەرداری ڤیتینیا ببن بۆ ریاڵ مەدرید بەڵام داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکەن کە 130 ملیۆن یۆرۆیە.
ئەو پێگەیە نوسیویەتی، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید چەند جارێک داوای لە فلۆرینتینۆ پێرێز کردووە ئەو ئەستێرە پۆرتوگالیەی بۆ بگوازێتەوە بەڵام بەهۆی زۆری نرخەکەیەوە داواکارییەکەی رەتکراوەتەوە.
رونیشیکردووەتەوە کە ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت گۆڕانکاری لە پێکهاتەی یانەکەیدا بکات بەڵام ئامادەنییە هیچ یەکێک لە ئەستێرەکانی بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت لەبەرئەوە نرخی 130 ملیۆن یۆرۆی لەسەر ڤیتینیا داناوە.
خ . ک