چێڵسی گرێبەستی کۆکۆرێلا نوێدەکاتەوە

PM:10:28:06/08/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی چێڵسی گفتوگۆکانیان بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆکۆرێلا دەستپێکردووە.

مارک کۆکۆرێلای بەرگریکاری ئیسپانی لە ساڵی 2022 بەرامبەر بڕی 28 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی برایتۆنەوە پەیوەندیکرد بە یانەی چێڵسی و گرێبەستەکەی لە ساڵی 2028 کۆتاییدێت.

فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی وەرزشی بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی یانەی چێڵسی لە ئێستاوە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارە ئیسپانییەکە.

فابریزیۆ نوسیویەتی، لەنێو یانە لەندەنییەکە دڵخۆشییەکی زۆر هەیە بە تواناکانی کۆکۆرێلا و سەرسامن بەو ئاستە بەرزەی کە لە وەرزی رابردووی خولەکان و لە جامی جیهانی یانەکان پێشکەشی کردووە.

دەشڵێت، بەرپرسانی چێڵسی بڕیاریانداوە پاداشتی یاریزانەکەیان بدەنەوە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2031 لە ترسی هەوڵی یانەکانی تر کە دەیانەوێت بیگوازنەوە.

ئاماژەی بەوەداوە کە فرۆشتنی کۆکۆرێلا لە یانەی چێڵسی بە هەموو شێوەیەک رەتکراوەتەوە بەهۆی ئەوەی کە ئەو یاریزانە دەتوانێت لە چەند پێگەیەکی جیاواز یاریی بکات و یەکێتکە لە پلانە سەرەکییەکانی ئینزۆ مارێسکای راهێنەر.
خ . ک