PM:10:13:06/08/2025
4460 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید گواستنەوەی دۆناروما و کۆناتێ و ئۆپامیکانۆی کردووەتە ئامانجبە گرێبەستی ئازاد.
دوای ئەوەی رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی ریاڵ مەدرید بەنیاز نییە لەم هاوینەدا هیچ گرێبەستێکی تر ئیمزابکات ، باسیان لە پلانەکانی ئەو یانەیە کردووە بۆ ساڵی داهاتوو.
پێگەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید پلانی گواستنەوەی سێ ئەستێرەی بۆ یانەکەی داڕشتووە لە هاوینی ساڵی 2026 بە بێبەرامبەر بەهۆی ئەوەی لەو کاتەدا گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان کۆتاییدێت.
پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئامانجی یەکەمی یانە ئیسپانییەکە ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ جیانلویجی دۆنارومای ئیتاڵی و گۆڵچی یانەی پاریس سان جێرمان بەهۆی ئەوەی تەمەنێکی گونجاوی هەیە و دەبێتە شوێنگرەوەی تیبۆ کۆرتوا کە تەمەنی لەو کاتەدا دەبێتە 33 ساڵ.
نوسیویەتی، دووەم ئامانجیش گواستنەوەی ئیبراهیما کۆناتێی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵە کە بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێ نەکاتەوە و خەونی پۆشینی درێسی یانەی شاهانەی هەیە.
کۆتا یاریزانیش کەبووەتە ئامانجی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا، ئۆپامیکانۆی بەرگریکاری فەرەنسی و یانەی بایرن میونشنە، لە سەرەتای ساڵی 2026دا گفتوگۆکانی لەگەڵدا دەستپێدەکەن.
خ . ک