لیڤەرپوڵ بارکۆلای دەوێت و پاریس داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات

PM:09:57:06/08/2025

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ پلانی گرێبەست کردنی لەگەڵ بارکۆلا داڕشتووە و پاریس داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات بەرامبەر فرۆشتنی.
رۆژنامەی لیکیپ لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا بڵاویکردەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی پلانی ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ برادلی بارکۆلای ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان داڕشتووە.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە کە هەوڵی گواستنەوەی بارکۆلا لەلایەن یانە ئینگلیزیەکە دوای ئەوە دێت کە هەستیان بەوە کردووە پەلکێش کردنی ئەلیکساندەر ئیزاک قورسبووە.
لیکیپ ئاشکرایدەکات، بەرپرسانی پاریس سان جێرمان لارییان نییە لە فرۆشتنی ئەستێرە فەرەنسیەکە بەڵام داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکەن لە هەر یانەیەک کە ئەو یاریزانەی دەوێت.
ئاماژەی بەوەداوە، ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ پێداگرە لەسەر ئەوەی کە یانەکەی یاریزانێکی هێرشبەری بۆ باڵی چەپ بگوازنەوە تا ببێتە شوێنگرەوەی لویس دیاز.
خ . ک