فەرمی.. میلان گواستنەوەی یاشاری بۆ پێنج ساڵ راگەیاند

PM:09:37:06/08/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە فەرمی میلان گواستنەوەی یاشاری بۆ پێنج ساڵ راگەیاند و تێچووی گرێبەستەکەش 39 ملیۆن یۆرۆیە.

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە کە ئاردۆن یاشاری ئەستێرەی سویسری  و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی کلوب بروج گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان ئیمزاکردووە.

یانە ئیتاڵییەکە ئاشكرایانکردووە کە گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵیاندا بۆ ماوەی پێنج وەرزە و تا هاوینی ساڵی 2030، دڵخۆشن بە گواستنەوەی لەم هاوینەدا و بوون بە یەکێک لە خێزانی یانەکەیان.

میلان تەنها ئاماژەی بەوەداوە کە یاشاری درێسی ژمارە 30 دەپۆشێت لە یانەکەیان و وردەکاری زیاتری باس نەکردووە بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ دوپاتیکردووەتەوە کە ئەو یاریزانە بەرامبەر بڕی 39 ملیۆن یۆرۆ لە کلوب بروجی بەلجیکیەوە پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە کردووە.

ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی پێشووی کە کلوب بروجە بەشداری لە 52 یارییدا کردووە و خاوەنی چوار گۆڵ و سێ ئەسیست بووە و جامی بەلجیکای لەگەڵدا بەدەستهێناوە، جگە لەوەش چوار یاری بە درێسی هەڵبژاردەی سویسراوە ئەنجامداوە.
خ . ک