بەرشەلۆنە دەیەوێت کۆتایی بە ناکۆکییەکانی لەگەڵ شتیگن بهێنێت

PM:10:50:03/08/2025

336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە دەیەوێت کۆتایی بە ناکۆکییەکانی لەگەڵ شتیگن بهێنێت و لەسەر ماوەی دورکەوتنەوەی لە پێکانەکە رێکبکەون.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، بەرشەلۆنە هەوڵدەداتپەیوەندییەکانی لەگەڵ تیر شتیگنی گۆڵچی ئەڵمانی پتەوتر بکات، بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن لەسەر راپۆرتە پزیشکییەکەی کە پێشکەشی لا لیگا دەکرێت.

باسی لەوە کردووە، بەرشەلۆنە نایەوێت ناکۆکی لە نێوان کارگێری یانەکە و گۆڵچییە ئەڵمانییەکە دروستببێت، بە پێچەوانەوە دەیانەوێت لەو راپۆرتەی پێشکەشی لا لیگای دەکەن بیسەلمێنن کە چوار مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

ئەگەر بەرشەلۆنە بۆ لا لیگای بسەلمێنێت کە شتیگن پێویستی بە چوار مانگ دوورکەوتنەوە هەیە، ئەوا رێگە بە یانەکە دەدرێت لە سەدا 80ی موچەی گۆڵچییەکە بۆ تۆمارکردنی یاریزانی نوێ بەکار بهێنن.

لە بەرامبەردا شتیگن توڕە بووە دوای ئەوەی پێی وتراوە کە لە پلانەکانی هانسی فلیکی ڕاهێنەردا نییە، چونکە دەبێتە گۆڵچی بژاردە سێیەم دوای خوان گارسیا و چیزنی.

سپۆرت ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە راپۆرتە پزیشکییەکانی ئامادە کردووە کە جەخت لە چوار مانگ دوورکەوتنەوەی شتیگن دەکەنەوە، بەڵام ئەمە پێویستی بە رەزامەندی گۆڵچییەکەش دەبێت، بۆیە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکەی یەکلاکەرەوە لەسەر ئەم بابەتە ئەنجام دەردێت.

+++