PM:10:11:03/08/2025
324 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمۆریم رایگەیاند دەیەوێت بۆ ماوەی 20 ساڵ لە مان یونایتد بمێنێتەوە
و باوەڕی بە پرۆژەی یانەکە هەیە.
روبێن ئەمۆریم، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ژمارەی ئەو
یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە لە وەرزی 2025 بۆ 2025 بە نۆرە قۆڵبەستی کاپتنی یانەکە
لە دەست دەکەن.
ئامۆریم بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی وتووە: تیمێکی نوێی دەبێت لە رووی
سەرکردایەتییکردنەوە، ناوەکان بریتین لە،برۆنۆ فێرناندێز و لیساندرۆ مارتینێز و هاری ماگوایەر و دیۆگۆ دالۆت و تۆم
هیتۆن و نوسایر مەزراوی.
دەشڵێت: دەمەوێت بۆ ماوەی 20 ساڵ وەک راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد
بمێنمەوە، زۆر متمانەم بە پرۆژەکە هەیە، ئەوە ئامانجی منە، دەزانم کە وەرزی
ڕابردوو باش نەبوو بەڵام ئەزموونمان وەرگرتووە و چاومان لە باشتربوونە.
ئەمۆریم وتیشی: گومانم نییە لە قسەکانم، شتگەلێکمان هەیە کە
ناتوانێرێت بکڕدرێت، ئەوانیش، مێژوو، ناوبانگ و هاندەران، پاشان پارەمان هەیە بۆ
ئەوەی پشتیوانی لە بیرۆکەکانمان بکەین.