PM:09:06:03/08/2025
400 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سعودییەکان ناردی ئۆفەری
خەیاڵییان بۆ ئەستێرە بیانییەکان راگرتووە و ئەم هەنگاوە ڤینی لە ریال مەدرید
دەهێڵێتەوە.
سەرەڕای وەستانی
دانوستانەکانی نێوان ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕیال مەدرید لەسەر درێژکردنەوەی
گرێبەستەکە، کە لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت، بەڵام داهاتووی ئەستێرە بەڕازیلییەکە
هێشتا مشتومڕی لەسەرە.
ڕادیۆی کادینا سێر
بڵاویکردەوە، ڤینیسیۆس و بەڕێوبەری کارەکانی چەند مانگێک لەمەوبەر لەسەر مەرجەکانی
گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید ڕێککەوتوون، بەڵام بەم دواییە زیادەڕەوی لە
داواکارییەکانی کردووە و داوای مووچەی زیاتری کردووە، هەمیشە هەوڵی یانەکانی
سعودیەش وەک کارتی فشار بەکارهێنراوە.
بەڵام لە نوێترین
پێشهاتدا سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سعودییەکان پاشەکشەیان کردووە لە پێدانی
گرێبەستی خەیاڵی بە ئەستێرە بیانییەکان، یانەکانی سعودییە دەیانەوێت یاریزان بە
خواستی خۆی لە سعودییە یارییبکات نەوەک لەبەر موچەی بەرز، دەشزانن ئەمە پێش
مۆندیالی 2026 کارێکی قورسە.
دوپاتیشیکردووەتەوە،
سعودییەکان دەزانن یاریزانە بیانییەکان پێش مۆندیالی 2026 مانەوە لە ئەوروپا
هەڵدەبژێرن، تەنیا ئەگەر ئۆفەرێکی خەیاڵی وەربگرن ئامادەن یاری لە سعودییە بکەن،
سندوقی وەبەرهێنانی سعودیەش ئەو پلانە بە باش نازانن.
هاوکات، پلانەکانی
سعودیە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدریدی دڵنیا کردووەتەوە کە ڤینیسیۆس
جونیۆر مێرەنگێ جێناهێڵێت، بەو پێیەی هێرشبەرەکە دەیەوێت نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی
بەرازیل بکات لە مۆندیالی داهاتوودا.