سلۆت: ئارنۆڵد باسی هیچ یانەیەكی لەگەڵ نەكردووین

PM:03:01:01/04/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلۆت دوپاتیکردەوە ئارنۆڵد باسی هیچ یانەیەکی لەگەڵ نەکردوون و چاوەڕێی یارییەکی بەهێز دەکات بەرامبەر ئیڤەرتۆن.

پێش روبەڕوبوونەوەی ئیڤەرتۆن، ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپول رایگەیاند، چاوەڕێی دووبارە بوونەوەی هەمان یاری پێشوویان دەکات لە رووی یاریکردنەوە کە بە دوو گۆڵ یەکسان بوون، بەڵام لەم یارییەدا ئەوە جیاوازە تیپەکەی ئەو هاندەرانیان لە پشتە، ئەوان شێوازی یاریکردنی خۆیان ناگۆڕن و پێشیوایە ئیڤەرتۆنیش بە هەمان شێوە دەبێت.

باسی لەوەشکرد لە ماوەی هەشت مانگی رابردوو دەنگۆی زۆر لەسەر داهاتووی یاریزانەکانی بڵاوبوەتەوە بەڵام هەموویان ئاستێکی باشیان پێشکەش کردووە لەبەر ئەوەش دەنگۆکانی سەبارەت بە ئەستێرەکانی تیپەکەی بێزاری ناکات و دواین شتیش لەسەر ئارنۆڵد جێی باس بێت ئەوەیە پێکانی هەیە و گفتوگۆی هیچ یانەیەکی تری لەگەڵ نەکردوون.

سەبارەت گەڕانەوەی بۆ سەر کورسی یەدەگی ریدز پاش راگیرانی ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارێکی زۆر سەیرە راگیرانی، بەڵام هەوڵدەدات لە داهاتوودا خۆی کۆنترۆڵ بکات لەگەڵ ئەوەشدا بەلێن نادات چونکە لە تۆپی پێدا ئەگەری روودانی هەموو شتێک هەیە.