PM:02:17:01/04/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنی سوورە لەسەر گواستنەوەی رۆمێرۆ و
ئەتلەتیکۆش 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ تەرخان دەکات.
لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان
بڵاویانکردەوە کە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی پلانی ئەوەیان داڕشتووە لە
هاوینی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ رۆمێرۆی ئەرجەنتینی ئیمزابکەن.
لە نوێترین پێشهاتدا، تۆڕی سکای سپۆرت
ئاشكرایکرد، دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید سوورە لەسەر پەلکێش کردنی
رۆمێرۆی بەرگریکاری تۆتنهام و داوای کردووە بە هەر نرخێک بێت بیگوازنەوە.
تۆڕەکە دوپاتیکردووەتەوە کە کارگێڕی یانە
ئیسپانییەکە لەسەر داوای سیمیۆنی بڕی 80 ملیۆن یۆرۆیان تەرخان کردووە و پێشکەشی
تۆتنهامی دەکەن بەمەبەستی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە ئەرجەنتینییەکە.
ئاماژەی بەوەشداوە، سیمیۆنی پەیوەندی
تەلەفۆنی لەگەڵ رۆمێرۆ ئەنجامداوە تا رازیبکات وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە
یانەکەیەوە بکات و هاوشێوەی سەرکردەیەک پشتی پێدەبەستێت لە ژووری جلگۆڕیندا.
دەشڵێت، ئەو بەرگریکارە بەڵێنیداوە کە
هەموو شتێک بکات لەپێناو پەیوەندی کردن بە ئەتلەتیکۆوە و مەرجە تاکە کەسییەکانیشی
قورس نابن بەڵام کێشەکە بەرپرسانی تۆتنهامە کە بە ئاسانی نایفرۆشن.
خ . ک