گریزمان بە مەرج لە ئەتلەتیکۆ دەمێنێتەوە

PM:09:06:31/03/2025

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گریزمان بە مەرجی زیادکردنی مووچەکەی و کاریگەری لە پرۆژەی داهاتوو ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

لە چەند هەفتەی رابردوودا، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، مانەوەی ئەنتوان گریزمان لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە گوماندایە و بەرپرسانی ئەو یانەیەش دەیانەوێت گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی جی ئێف ئێف ئێن رایگەیاندووە، گریزمان کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی کردووە و باسیان لە ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان کردووەتەوە.

ئەو پێگەیە ئاشکرایکردووە، گفتوگۆی نێوان هەردوولا بە باشی بەڕێوەنەچووە بەهۆی ئەوەی ئەستێرە فەرەنسیەکە دوو مەرجی قورسی داناوە کە ئەستەمە جێبەجێ بکرێن.

مەرجەکانی یاریزانەکە زیادکردنی مووچەکەتی کە دەستبەجێ رەتکراوەتەوە، جگە لەوەش داوای پرۆژەی نوێی یانەکەی کردووە و وتویەتی کە دەبێت سەرکردەی ئەو پرۆژەیە بێت و زۆرترین کاریگەری هەبێت.

پێگەکە نوسیویەتی، بە دڵنیاییەوە گریزمان مووچەیەکی زۆری پێشکەش کراوە لەلایەن یانەیەکی خولی ئەمریکیەوە و ئەویش رازیبوە بەو ئۆفەرە و خەونیشی ئەوەیە لە خولی ئەمریکا واز لە یاریکردن بهێنێت. 
خ . ک