PM:08:30:31/03/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دەیڤز دوپاتیکردەوە بە بەهێزیەوە دەگەڕێتەوە یاریگاکان و دڵتەنگیشە کە تووشی ئەو پێکانە قورسە بووە.
ئەلفۆنسۆ دەیڤزی یاریزانی هەڵبژاردەی کەنەدا لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئەمریکا لە خولی نەتەوەکانی کۆنکاکاف تووشی پێکانێکی قورسهات ئەوەش بەرپرسانی بایرن میونشنی شۆککرد.
دواتر ئەو یاریزانە گەڕایەوە یانە ئەڵمانییەکە و دوای پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوت کە تووشی پێکان بووە لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدا و بە ناچاری نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و لەم وەرزە ناتوانێت یاری بکاتەوە.
دەیڤز دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام دوپاتیکردەوە کە هەموو کارێک دەکات لە پێناو ئەوەی بەهێزتر لە رابردوو بگەڕێتەوە یاریگاکان.
دەیڤز نوسیویەتی، سوپاسی هەمووان دەکەم کە لە یەکەم ساتی پێکانەکەمەوە پشتگیریم دەکەن و وشەی جوانیان بۆ نوسیوم، تاکە دڵتەنگی من ئەوەیە کە ماوەیەکی زۆر دووردەکەومەوە و ئەم وەرزەش بۆ من بە زوویی کۆتاییهات.
دەیڤز لە 2019ەوە گرێبەستی لەگەڵ بایرن میوشن ئیمزاکردووە و تا ئێستاش 226 یاری بە درێسی ئەو یانەیەوە ئەنجامداوە، 13 نازناویشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.
خ . ک