شتیگن نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکان

PM:08:00:31/03/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شتیگن دوای چەند مانگ بەشداری راهێنانەکانی بەرشەلۆنەی کرد و نزیکە لە گەڕانەوە.

تێر شتگینی ئەڵمانی و گۆڵچی یانەی بەرشەلۆنە لە مانگی نۆی ساڵی رابردوو لە یاری یانەکەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە خولی ئیسپانیا توشی پێکانێکیقورسهات و دواتر نەشتەرگەری ئەنجامدا و لەو کاتەوە لە یاریکردن دوورکەوتووەتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، لە نێو راهێنانەکانی رۆژی دووشەممەی یانەی بەرشەلۆنە سوپرایزێک بینرا ئەویش گەڕانەوە و بەشداریکردنی شتیگن بووە کە سەرجەم یاریزانەکان دڵخۆش بوون.

موندۆ دەڵێت، پرۆسەی چاکبونەوەی شتیگن لەو پێکانەوە زۆر بەباشی بەڕێوەچوو و لە قۆناغی کۆتاییدایە وە توانیویەتی لە بەشێکی راهێنانەکانی یانەکەی لەسەر چیمەن ئامادەیی هەبێت.

دواتریش فابریزیۆ رۆمانۆی پەیامنێری سکای سوپۆرت ئاشكرایکرد، بە دڵنیاییەوە گۆڵچییە ئەڵمانییەکە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەگەڕێتەوە یاریگاکان و لە کۆتا یارییەکانی یانەکەی لەم وەرزەدا دەتوانێت بەشداری بکات.
خ . ک