ڤلاهۆڤیچ بڕیاری خۆیدا

PM:09:25:01/04/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤلاهۆڤیچ پێداگرە لەسەر بەجێهێشتنی یۆڤانتۆس و ئەستۆن ڤێلا بەجدی گیر لە کڕینی دەکاتەوە.

ئاستە بەرزەکەی ئەم وەرزەی یانەی ئەستۆن ڤێلا پێشکەشی دەکات لە ژێر سەرپەرشتی ئۆنای ئیمیری بەرپرسانی یانەکەی خستووەتە بارودۆخێکەوە لە هاوینی داهاتوودا مێرکاتۆیەکی باشی بۆ ئەنجام بدەن.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە دۆسان ڤلاهۆڤیچ پێداگرە لەسەر جێهێشتنی یانەی یانەی یۆڤانتۆس و دەیەوێت وەرزی داهاتوو ئەزمونێکی نوێ تاقی بکاتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە کۆمەڵێک یانەی ئینگلتەرا چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە دەکەن لە ناویاندا ئارسناڵ و مانچستەر یونایتد و ئەستۆن ڤێلا بەڵام ئەمەی سێیەمیان بەجدی بیر لە کڕینی ئەو هێرشبەرە دەکاتەوە.

گرێبەستی دۆسان ڤلاهۆڤیچ لەگەڵ خانمە پیرەکە لە هاوینی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و ئەگەر یوڤی بیەوێت سودی مادی لە فرۆشتنیدا بەدەست بهێنێت پێویستە لە مێرکاتۆی داهاتوو دەستبەرداری ببێت.

ئەستێرە سڕبییەکە لەگەڵ یۆڤانتۆس بەشداری 136 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 55 گۆڵ و 12 ئەسئست تۆماربکات و ئاستێکی زۆرباش پێشکەش بکات.