کام یاریزان خاوەنی زۆرترین مووچەی ساڵانەیە لە پریمەر لیگ؟

PM:06:17:28/03/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هالاند خاوەنی زۆرترین مووچەی ساڵانەیە لە پریمەر لیگ و دی برۆینیش لە پلەی دووەمدایە.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لە راپۆرتێکدا لیستی ئەو یاریزانانەی بلاوکردەوە کە زۆرترین مووچەی ساڵانەیان هەیە لە خولی نایابی ئینگلتەرا و زۆرینەشیان لە مانچستەر سیتین.

بە پێی ئەو رۆژنامەیە بێت، ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی خاوەنی زۆرترین مووچەی ساڵانەی لە پریمەر لیگ کە 32 ملیۆن و 760 هەزار یۆرۆیە.

کیڤن دی برۆینی بەلجیکی و ئەستێرەی هەمان یانە لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدا دەبینرێت بە شێوەیەک کە مووچەی ساڵانەکەی 24 ملیۆن و 950 هەزار یۆرۆیە.

هەریەکە لە محەمەد سەڵاحی یاریزانی لیڤەرپوڵ و کاسیمیرۆی ناوەڕاستکاری مانچستەر یونایتد بە مووچەی ساڵانەی 21 ملیۆن و 840 هەزار یۆرۆ لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدان.

جاک گریلیچی ئینگلیزیش لە پلەی چوارەمدایە بە مووچەی ساڵانەی 18 ملیۆن و 700 هەزار یۆرۆ، هەریەکە لە بێرناردۆ سیلڤا و برونۆ و عومەر مەرموش لە پلەکانی پێنجەم تا حەوتەمی زۆرترین مووچەی ساڵانەی پریمەر لیگدان.

خ . ک