AM:11:18:01/04/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتی بڕی یەك ملیۆن یۆرۆی داوەتە شارەوانی رۆما و دۆسییەكەی
سەبارەت بە ساختەكاری باج داخرا.
رۆژی دووشەممە داواکاری گشتیی شاری ڕۆما داوای داخستنی لێکۆڵینەوەکانی
کرد سەبارەت بە ساختەکاریی باج، كە گوایە فرانچیسکۆ تۆتی ئەفسانەی یانەی رۆما
ئەنجامیداوە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە کاپتنی پێشووی جیالۆرۆسی لەگەڵ
وەزارەتی دارایی ئیتاڵیا گەیشتە ڕێککەوتن لەسەر قەرزی یەک ملیۆن یۆرۆ، ئەم قەرزە پەیوەندی
بە ئاشکرا نەکردنی بەشێک لە داهاتی ڕیکلامەکانی تۆتییە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی پۆلیسی دارایی ئیتاڵیا، تۆتی دوای
ئەوەی لە ساڵی 2017 واز لە یاری تۆپی پێ هێنابوو، بەشێک لە داهاتی ڕیکلامەکانی بەتەواوی
ڕانەگەیاندبوو، هەرچەندە بڕە پارەی سەرەتایی قەرزەکەی زۆر گەورە نەبوو، بەڵام سزا
و سوودی دواکەوتنی پارەدان وایکرد ئەم ڕێژەیە بۆ نزیکەی یەک ملیۆن یۆرۆ بەرزبێتەوە.
لە ئێستاشدا دوای ئەوەی تۆتی ئەو قەرزەی دایەوە، داواکاری
گشتیی ڕۆما پێشنیاری داخستنی دۆسیەکەی کردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی دۆسیە
مشتومڕاوییەکەی ئەستێرەكەی پێشووی تۆپی پێ.