سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل دیاریکرا

AM:03:17:25/03/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیدناڵدۆ ڕۆدریگێز جارێکی دیکە وەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل هەڵبژێردرایەوە.

بە شێوەیەکی فەرمی ئیدناڵدۆ ڕۆدریگێز جارێکی دیکە وەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل هەڵبژێردرایەوە، ئەمەش 12 ڕۆژ دوای کشانەوەی ڕکابەرەکەی کە ڕۆناڵدۆ نازاریۆ بوو.

ڕۆدریگێز هەر 67 دەنگەکەی بەدەستهێنا، ئەمەش یەکەم جارە لە مێژوودا کەسێک سەرجەم دەنگەکان بەدەستبهێنێت کاتێک خۆی بۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل کاندید کردبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆناڵدۆلە 12ـی ئەم مانگەدا لە کاندید بوون بوون کشایەوە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی دەسەڵاتدارانی تۆپی پێی وڵاتەکەی بۆ ڕکابەریکردنی ڕۆدریگێز.

دوای ئەوەی بە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل دیاریکرا ئیدناڵدۆی تەمەن 71 ساڵ لە لێدوانەکەیدا کۆمەڵگەی تۆپی پێی بەڕازیلی بە بێ هاوتا و نموونە بۆ جیهان ناوبرد.
بیلال کاکە