سیمیۆنی: پێنج یاریی کۆتایی خولەکە یەکلا دەکاتەوە

PM:11:19:28/03/2025

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمیۆنی دەڵێت ئیسپانیۆڵ یانەیەکی پڕ کوالێتییە و پێنج یاریی کۆتایی خولەکە یەکلا دەکاتەوە.

پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئیسپانیۆڵ، دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید رایگەیاند: هیواخوازە ئەو سەرکەوتنەی یاریزانەکانی لە ئەرکە نێودەوڵەتییەکان بەدەستیان هێنا، یارمەتیدەر بێت بۆ زیندووکردنەوەی بەختی یانەکە.

وتیشی: پێشبڕکێی نازناوەکە زۆر دوورە لە کۆتایی، هێشتا چەندین یاریی ماوە، پێیوایەپێنج یاریی کۆتایی ئەوانەن کە وەرزەکان یەکلایی دەکەنەوە و براوە دیارییدەکەن.

دەشڵێت:لالیگا لە هەموو شوێنێک ئاڵۆزە، هەمووان بە باشی یاریی دەکەن، کەس نییە یاری خراپ بکات، هەموو تیپێک و هەموو یاریزانێک کوالێتی خۆی هەیە، ئیسپانیۆڵیش یەکێکە لە تیپە پڕ کوالێتییەکان.

سیمیۆنی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆکی هێشتا ئامادە نییە بۆ یاریکردن و لە قۆناغی چاکبوونەوەی پێکانی ماسولکەییە، بەڵام چاودێری دەکەن، بە سەرەکی بێت یان یەدەگ، یاریزانێکی گرنگە بۆیان.