PM:10:43:28/03/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بوفۆن پێیوایە تودۆر
لەگەڵ یوڤی سەرکەوتوو دەبێت و وزەی ئەرێنی دەهێنێتە خانمە پیرەکە.
جیانلویجی بوفۆنی ئەفسانەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ سکای
سپۆرت وتی: تودۆر هەمیشە جیاواز بووە، کاتێک پەیوەندی بە هەر گروپێکەوە
دەکرد، جا بە ئامادەبوونی جەستەیی بێت یان ئەو بیرۆکە گرنگانەی کە دەیگەیەنێت.
وتیشی: تودۆر
وزەی ئەرێنی دەهێنێتە خانمە پیرەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، چونکە پێویستی
بەو شتەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامە خوازراوەکان لەم وەرزەی یانەکە.
بوفۆن ئاماژەی
بەوەشکرد، باوەڕی وایە
یوڤی پێکهاتەیەکی یاریزانی کوالێتی بەرزی هەیە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە توانای
ڕاستەقینەی خۆی دەرببڕێت، هیوادارن تودۆر سەرکەوتوو بێت لەوەی بیانخاتە باشترین
بارودۆخی تەکنیکی.
دەشڵێت: سەبارەت بە
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێت پەرداخەکە بە نیوە پڕ ببینین و هیوامان هەبێت، پشت بە
خاڵە بەهێزەکانمان ببەستین، گرنگترین شتیش ئەوەیە یەکگرتوو بین.