خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بردنەوەی بەدەستهێنا

AM:12:54:29/03/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایەر لیڤەرکوزن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بوخۆمی بردەوە و سێ خاڵی بەدەستهێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 27ی خولی ئەڵمانیا دوای کۆتایی هاتن بە پشووە نێو دەوڵەتییەکان ، لیڤەرکوزن میوانداریی بوخۆمی کرد.

تایمی یەکەم،  بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتایی هات، دوای ئەوەی گارسیا لە خولەکی 20 گۆڵی یەکەمی لیڤەرکوزنی تۆمارکرد بەڵام باسلاک شەش خولەک دواتر ئەنجامەکەی هێنایەوە خاڵی دەستپێک.

لە تایمی دووەم، بۆنیفاس لە خولەکی 60 و ئەمین عەدلی لە خولەکی 87 دوو گۆڵی دیکەیان بۆ لیڤەرکوزن تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی لیڤەرکوزن کۆتایی هات، بەو ئەنجامە تیپەکەی ئەلۆنسۆ بە کۆکردنەوە 59 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە.