PM:06:43:17/03/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید باشترین یانەی یەک ساڵی رابردووە و بەرشەلۆنەش لە پلەی
پێنجەمدایە.
پێگەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و
ئاماری تۆپی پێ نوێترین ریزبەندی یانەکانی جیهانی بڵاوکردەوە کە بە پێی ئەنجام و
ئاماری یانەکانە لە مانگی ئازاری 2024 تا مانگی ئازاری 2025 .
یانەی ریاڵ مەدرید لە پێشەنگی ریزبەندی
یانەکانی جیهاندایە بە کۆکردنەوەی 507 خال لە ماوەی یەک ساڵدا، یانەی بایەر
لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بە 404 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و ئەتڵانتا بە 386 خاڵ پلەی
سێیەمی گرتووە.
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە پلەی چوارەمی
ریزبەندییەکەدا دەبینرێت بە کۆکردنەوەی 377 خاڵ، بەرشەلۆنەی ئیسپانی 356 خاڵی هەیە
و لە پلەی پێنجەمدایە بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ بایرن میونشنی شەشەم.
یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئارسناڵ و
پاریس سان جێرمان و بۆتافۆگۆ لە پلەکانی حەوتەم تا دەیەمی ریزبەندییەکەدان.
خ . ک