PM:05:46:17/03/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
27 ی ئەم مانگە بەرشەلۆنە یارییە دواخراوەکە ئەنجامدەدات بەڵام کێشەی
دروست کردووە.
هەفتەی رابردوو یاری نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئۆساسۆنا لە خولی
ئیسپانیا دواخرا بەهۆی ئەوەی کارلێس مینارۆی پزیشکی یانە کەتەلۆنیەکە بە چەند کاتژمێرێک
پێش یارییەکە گیانی لەدەستدا.
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند یارییە دواخراوەکەی نێوان بەرشەلۆنە و
ئۆساسۆنا لە 27ی ئەم مانگە لە یاریگای یانە کەتەلۆنییەکە ئەنجامدەدرێت کە پێشتر
دواخراوە.
دیاریکردنی ئەو کاتە کێشەی دروستکردووە بە شێوەیەک یانەی بەرشەلۆنە بێبەش
دەبێت لە تواناکانی هەریەکە لە رافینیا و رۆناڵد ئاراوخۆ بەهۆی ئەوەی ئەو دوو
یاریزانە لە 26ی مانگ یاری بۆ هەڵبژاردەکانیان دەکەن و ئەستەمە بتوانن رۆژی دواتر
راستەوخۆ بگەڕێنەوە ئیسپانیا و بەشداری ئەو یارییە بکەن، بەو هۆیەش بەرشەلۆنە تانە
لە بڕیاری کاتی ئەنجامدانی ئەو یارییە دەدات.
لە بەرامبەردا کێشەیەکی تر بوونی هەیە بۆ یانەی ئۆساسۆنا بەهۆی ئەوەی بە
پێی خشتەی یارییەکان لە 28ی ئەم مانگە رووبەڕووی ئەتلەتیک بلباو دەبێتەوە و بە پێی
بڕیارەکەی ئێستاش دەبێت رۆژێک پێش ئەو یارییە بەرامبەر بەرشەلۆنە یاری بکات واتا
لە دوو رۆژدا دوو یاری هەیە.
خ . ک