بەرشەلۆنە پێکانی دوو یاریزانی راگەیاند

PM:04:46:17/03/2025

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاسادۆ زیاتر لە دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و مارتینێزیش تووشی پێکانبووە.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا لە پێگەی خۆیان تووشبوونی هەردوو یاریزانی یانەکەیان ئینیگیۆ مارتینێز و کاسادۆی بە پێکان راگەیاند.

یانەکە ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە کە مارک کاسادۆ تووشی پێکانبووە لە بەستەرەکانی ئەژنۆی راستیدا و ئەوەش لە یارییەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید رویداوە.

هەرچەندە یانە کەتەلۆنییەکە باسیان لە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە نەکردووە بەڵام رۆژنامەی سپۆرت ئاشكرایکردووە کە کاسادۆ دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و ئەستەمە بتوانێت لەم وەرزەدا یاری بکاتەوە.

لە لایەکی ترەوە، یانەی بەرشەلۆنە پێکانی ئینیگیۆ مارتینێزی راگەیاند کە ئاوسانی ئەژنۆی راستیەتی و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە یاریزانەکە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ دوو یاری داهاتوو دووربخرێتەوە.

خافی میگێلی رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئامەژی بەوەداوە کە ئینیگۆ مارتینێز نزیکەی دوو تا سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت و رۆژانەش بەردەوام پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدەدرێت.

خ . ک