یانەیەکی پریمەر لیگ ئیسکۆی دەوێت

PM:04:19:17/03/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەستۆن ڤێلا دەیەوێت سوود لە ئەزمون و ئاستە بەرزەکەی ئیسکۆ وەربگرێت و لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی پێشکەش بکات.

ئیسکۆ ئالارکۆن بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ ریاڵ بیتس پێشکەشی دەکات بووەتە جێگەی سەرنجی کۆمەڵێک یانەی ئەوروپا.

ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە لەسەرداوای ئۆنای ئیمیری راهێنەر ئەستۆن ڤێلا دەیەوێت لە مێرکاتۆی داهاتوودا ئەو ئەستێرە ئیسپانییە بگوازنەوە یاریگای ڤێلاپارک.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیوە کە لە ئێستادا 32 ساڵە قورس دەبێت ئیسکۆ بڕیاری رۆیشتن بدات بۆ خولێکی بەهێزی وەک پریمەرلیگ، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئیمیری راهێنەر داوای کڕینی کردووە ئەگەر هەیە ئیسکۆ بیر لەم گرێبەستە بکاتەوە.

گرێبەستی ئیسکۆ ئالارکۆن لەگەڵ ریاڵ بیتس لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوەی ماوەکەی.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 55 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 18 گۆڵ و 12 ئەسیست تۆماربکات.

چ . س