ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی دیمبلی کراوە

PM:03:46:17/03/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شانشینی سعودییە گرێبەستێکیان بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ساڵێک پێشکەشی دیمبلی کردووە بۆئەوەی لە خولەکەیان یاری بکات.

سندوقی وەبەرهێنانی سعودی دەیەوێت بەردەوامبێت لە پەرەپێدانی خولەکەیان و گرێبەست کردن لەگەڵ ئەستێرەکانی ئەوروپا، بۆئەم مەبەستە چەند یاریزانێکیان دەستنیشانکردووە.

ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە شانشینی سعودییە ئامادەن لە مێرکاتۆی داهاتوودا عوسمان دیمبلی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان بگوازنەوە.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە سعودییەکان ئامادەن بۆ هەر وەرزێک یاریکردن 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە بکەن.

تاوەکوو ئێستا هەڵوێستی یاریزانەکە لەسەر ئەم گرێبەستە ڕووننیە بەڵام پێناچێت بەئاسانی ڕازی ببێت، چونکە لە ئێستادا یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی پاریس و لە ژێر سەرپەرشتی ئینریکی ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات.

عوسمان دیمبلی لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەشداری 79 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 36 گۆڵ و 18 ئەسیست تۆماربکات.

چ . س