PM:03:28:17/03/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید بیر لە گواستنەوەی کالافیۆری دەکاتەوە و
ئارسناڵ لەبەرامبەر دەستبەرادربوون لێی داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت کێشەکانی هێڵی بەرگری یانەکەی
بەتەواوی چارەسەربکات و چەندین ئامانجی دیاریکردووە بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا
هەوڵی گواستنەوەیان بدات.
رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە نوێترین ئامانجی
مێرێنگی ریکاردۆ کالافیۆرییە لە یانەی ئارسناڵ و ئێستا ئەو یاریزانە راداری یانەی
شاهانە لەسەرە.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە گەنەرز لەبەرامبەر
دەستبەرداربوون لە ئەستێرە ئیتاڵییەکە داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات و بەکەمتر لەو
نرخە گفتوگۆ لەسەر فرۆشتنی یاریزانەکەیان ناکەن.
گرێبەستی کالافیۆری لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە لە
حوزەیرانی ساڵی 2029 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەرانەوە بۆ ئارسناڵ ناتوانێت لەگەڵ
بەرپرسانی ریاڵ مەدرید گفتوگۆ ئەنجام بدات.
ریکاردۆ کالافیۆری لەگەڵ گەنەرز بەشداری 26 یاری کردووە
و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.
چۆمان سدیق