PM:01:36:17/03/2025
44 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی دوپاتیکردەوە بۆ هەموو نازناوەکان دەجەنگن و
متمانەی تەواوی بە یاریزانەکانیشی هەیە.
پاش بردنەوەی یاری لوتکەی خولی ئیتاڵیا لە ئەتڵانتا،
سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان رایگەیاند، بە تەواوی لە یاریزانەکانی
رازییە و بە کوالێتییەکانی باشەوە چونەتە یاریگاوە، ئەتڵانتا یانەیەکی گەورەیە و
ئەم بردنەوەیە بۆ ئەوان گرنگ بووە چونکە یاریزانەکانی زۆر بەباشی دەرکەوتوون.
وتیشی: هەموو یارییەک مەرجی جیاوازی هەیە، بەرامبەر ئەتڵانتا
پێویستە خێرایی و پاڵنەر و ڕۆحی هێرشبەریت هەبێت، بینەری یارییەکی خێرا بووین لە نێوان
دوو تیپ کە یاری تۆپی پێیان دەکرد و شایەنی ئەوە بوون لە لوتکەدا بن.
باسی لەوەشکرد، لە هەموو پاڵەوانێتییەکانی کە تێیدا
بەشدارن بۆ پاڵەوانبوون دەجەنگن، خۆشحاڵیشە کە یانەکەی رکابەری نازناوەکان دەکات،
بیر لە رابردوو ناکانەوە و دەیانەوێت درێژە بە بردنەوەکانیان بدەن.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی دۆمفریس
دەکەن بەڵام پێناچێت کێشەیەکی جددی هەبێت چونکە یاریزانەکە تەنانەت داوایکردووە
گۆرانکاری پێنەکرێت.