یۆڤانتۆس بڕیاری لەسەر چارەنووسی مۆتا داوە

AM:10:31:17/03/2025

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرەڕای ئەنجامە خراپەكانی یانەكە بەڵام هێشتا یۆڤانتۆس نیازی دوورخستنەوەی تیاگۆی نییە.

لە یارییەكانی هەفتەی 28ی خولی ئیتاڵی یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵی بێوەڵام بە فیۆرێنتینا دۆڕا و ئەوەش دووەم دۆڕاندن بوو بۆ تیمەکەی تیاگۆ مۆتا لە دوو یاریی بەدوای یەک لە سێریائەی، بەجۆرێک، لە هەردوو رووبەڕووبوونەوەکەدا حەوت گۆڵیان لێ تۆمارکراوە بەبێ ئەوەی بتوانن تۆڕی رکابەرەکانیان بهەژێنن.

ئەنجامە خراپەكانی یۆڤی وایكردووە یانەكە لە بچێتە پلەی پێنجەمی ریزبەندی و لە ناوچەی سەركەوتن بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو دەربچێت، وە بە تەواویش لە پاڵەوانبوونی سێریای ئەی بێ هیوا بووە چونكە 22 خاڵ لە ئینتەر میلانی یەكەمەوە دوورە.

سەرباری ئەنجامە ناپێویستەکان، فابریزۆ رۆمانۆ زانیویەتی کە خانمە پیرەکە لە ئێستادا پلانی دوورخستنەوەی مۆتایان نییە و ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی راگەیاندووە کە دڵنیایی نییە بۆ هێشتنەوە راهێنەرەكە لە پۆستەکەی و رەنگە لە کۆتایی وەرزەکە دۆخەکە بگۆڕێت، ئەویش بە هاتنی راهێنەرێكی نوێ وەک پرۆژیەکی دوورمەودا بۆ داهاتوو.

لە ئێستادا یۆڤانتۆس بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە پلەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیا دێت، تەنیا خاڵێك لە بۆلۆنیای چوارەمەوە دوورە و پێنج خاڵیش لە میلانی نۆیەمەوە، ئەمەش وایكردووە ناڕوونیەك سەبارەت بە داهاتووی یانەكە هەبێت لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەكانی وەرزی داهاتوو.