ئارتێتا وادەی گەڕانەوەی ساكای بۆ راهێنانەكان راگەیاند

AM:09:47:17/03/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا وادەی گەڕانەوەی ساكای بۆ راهێنانەكان راگەیاند و یانەكەش دەیەوێت یاریزانەكە بۆ یارییەكەی ریاڵ مەدرید ئامادە بكات.

پاش بردنەوە لە یارییەكەی دوێنێ بەرامبەر چێڵسی، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ دوایین نوێکاریی لەبارەی دۆخی پێکانەکەی بوکایۆ ساکا ئاشكراكرد و كاتی گەڕانەوەی یاریزانەکەی دیاریکرد.

لە بارەی یاریزانەكەوە وتی: ساکا لە گەڕانەوە نزیکبووەتەوە، بەرەوپێشچوونێکی زۆری بەخۆیەوە بینیووە، هەفتەی داهاتوو بۆیەکەمجار لەدوای سێ مانگ دەگەڕێتەوە مەشقە بەکۆمەڵەکان، ئەوکات سەیر دەکەین بزانین کاردنەوەی بەتۆپەوە چۆن دەبێت و تاوەکو چەند بۆ یاریکردن ئامادە دەبێت.

ئەم قسانەی راهێنەرەكە لە كاتێكدایە بوكایۆ ساکا لە 22ـی مانگی 12ی ساڵی رابردوو لە ماسوولکەکانی رانی تووش پێکانێكی قورس بوو پاشانیش نەشتەرگەری بۆکرا.

گەنەرز دەیەوێت بە هەرجۆرێك بێت ئەستێرەكەی تیپەكەی بۆ یارییە چارەنووسسازەكەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنز لیگ ئامادەبكات كاتێك لە هەشتی نیسان لە یاریگای ئیماڕات میوانداری ریاڵ مەدرید دەكەن.