AM:09:05:17/03/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەمریكا ئینتەر میامی بە سەركردایەتی مێسی و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستی بە ئەتڵانتا یونایتد هێنا.
لە یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی ئەمریكا، ئەتڵانتا یونایتد میوانداری ئینتەر میامی كرد.
تایمی یەكەم، ئاستێكی مامناوەندی پێوەبینرا و لە خولەكی 11 لاتی لاس بە گۆڵێك كوڕانی خاوەن یاریگای پێشخست، بەڵام زۆری نەخایاند و لە خولەكی 20 لیۆنێل مێسی بە شێوازێكی جوان ئەنجامەكەی بۆ ئینتەر میامی یەكسانكردەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، ئینتەر میامی تا رادەیەك هێرشەكانی زیاتر بوون بەڵام گۆڵكردن كەوتە كۆتا خولەكەكان كاتیك لە خولەكی 89 فابریك پیكاوڵت گۆڵی دووەم و بردنەوەی مێسی و هاوڕێكانی تۆماركرد و سەرەنجامیش یارییە بەبردنەوەی ئینتەر میامی كۆتایی پێهات.
بەو ئەنجامەش ئینتەر میامی خاڵەكانی بۆ 10 خاڵ بەرزكردەوە و لە پلەی یەكەمی خولەكە دێت پاش تێپەڕبوونی چوار هەفتە.