هیلال ئەستێرەیەکی لیڤەرپوولی دەوێت

PM:11:47:12/03/2025

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هیلال دەیەوێت ڤان دایک بگوازێتەوە و یەکەم ئۆفەری زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆبووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، یانەی هیلالی سعودی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی ڤێرجیل ڤان دایکی هۆڵەندیی ئەستێرەی لیڤەرپوول لە هاوینی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە سعودییەکە پێش دەستپێکردنی جامی جیهانیی یانەکان دەیەوێت ریزەکانی بە گواستنەوەی ڤان دایک بەهێزتر بکات، بۆ ئەو مەبەستە ئۆفەرێکی بە بڕی زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ ئامادەکردووە.

هەمان سەرچاوە روونیکردوووەتەوە، بەرگریکارە هۆڵەندییەکە تا ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ ریدز نوێنەکردووە و بەڵام لە ئێستادا سەرنجی لەسەر یارییەکانی ئەم وەرزەیە و دواتر بیر لە داهاتووی دەکاتەوە.

ڤان دایکی تەمەن 33 ساڵ لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە لەندەنیەکە کۆتایی دێت و دەبێتە یاریزانێکی ئازاد، هەرچەندە نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 28 ملیۆن یۆرۆیە.
بیلال کاکە