چامپیۆنز لیگ... بەرشەلۆنە شکستی بە بەنفیکا هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی

PM:10:56:11/03/2025

604 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە بەنفیکا هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ، بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری بەنفیکای کرد.

لە تایمی یەکەم، بەرشەلۆنە بە ئاستێکی بەرزەوە بینرا و لە خولەکی 11ش لە رێگای رافینیاوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەخایاند لە خولەکی 13ی ئۆتامێندی ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان یەکسانکردەوە.

پاش یەکسانبوون وەڵامی بەرشەلۆنە خێرابوو کاتێک لە خولەکەکانی 27 و 42 دوو گۆڵی تریان لە رێگای لامین یامال و رافینیاوە تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم، یارییەکی مامناوەند بینرا و هەردوو یانە هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچ گۆڵێکی لێنەکەوتەوە و سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی پێهات.

بە ئەنجامی هەردوو یارییش بەرشەلۆنە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.