PM:10:52:12/03/2025
368 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ بروسیا
دۆرتمۆند بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە لیل هێنا و گەیشتە قۆناغی پێش
کۆتایی.
لە یاریی گەڕانەوەی
قۆناغی 16ـی چامپیۆنز لیگ، یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە
میوانی لیلی فەرەنسی.
تایمی یەکەم، یارییەکی
بەهێز بینرا و لیل دەستپێشخەری کرد و گۆڵی یەکەمی لە خولەکی پێنج لە رێگەی جۆناسان
دەیڤد تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە مایەوە.
لە تایمی دووەمدا، یانە
ئەڵمانییەکە هاتەوە کەشی یارییەکە و دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 54 و 65 لە رێگەی
ئیمری کان و ماکسیمیلیان تۆمارکرد کە یەکەمیان بە لێدانی سزا بوو.
سەرەنجام دۆرتمۆند بەو
دوو گۆڵە یارییەکەی لە سودی خۆی تەواو کرد و بە ئەنجامی هەردوو یاریی بلیتی قۆناغی
چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا و لیلیش ماڵئاوایی کرد.
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی
پاڵەوانێتییەکە بروسیا دۆرتمۆند رووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە کە ئەویش بە بردنەوە
لە بەنفیکا گەیشتووەتە هەمان قۆناغ.
بیلال کاکە