مارێسکا: ئامانجمان بەدەستهێنانی کۆنفرانس لیگە

PM:10:23:12/03/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارێسکا نەیشاردەوە ئامانجیان بەدەستهێنانی کۆنفرانس لیگە و بە هەموو توانایانەوە رووبەڕووی کۆپنهاگن دەبنەوە.

ئینزۆ مارێسکای راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی پێش یارییەکەیان بەرامبەر کۆپنهاگنی دانیمارکی لە کۆنفرانس لیگ دەڵێت: بە هەموو توانایانەوە هەوڵ دەدەن بە باشترین شێوە یاریی بکەن.

جەختیشیکردەوە، ئەنجامی یاریی رابردوو دڵنیاکەرەوە نییە، ئەوانیش ئامانجیان بەدەستهێنانی نازناوەکەیە، لەبەر ئەوە دەبێت پیشانی بدەن کە لە توانایاندا هەیە چی بکەن.

مارێسکا باسی لەوەشکرد، پاڵمەر و جەیمس و نکونکو لەگەڵیاندا مەشقی بە کۆمەڵیان کردووە، بەڵام چاودێری دەکرێن تا بزانن دەتوانن یاریی بکەن یاخود نا.

باسی لەوەشکرد، پێش پشووە نێودەوڵەتییەکان دوو یارییان هەیە، رەنگە جاکسۆن بتوانێت دوای پشووەکان بگەڕێتەوە، ئەوەش هەواڵێکی خۆشە بۆ ئەوان بۆ بەردەوامبوونیان.
بیلال کاکە