PM:05:33:12/03/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە یۆرۆپا لیگ مان یونایتد و رۆما بەرامبەر سۆسیداد و بلباو
یاریدەکەن و لە کۆنفرانس لیگ چێڵسی یاری هەیە.
یارییەکانی ئەم وەرزەی یۆرۆپا لیگ بەردەوامی هەیە و سبەینێ لە یارییەکانی
گەڕانەوەی قۆناغی 16دا و لە کاتژمێر 11، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە
یاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداری یانەی ریاڵ سۆسیدادی ئیسپانی دەکات.
یاری چوون کە لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە
کۆتاییهات، لەم یارییەدا هەر یانەیەک بردنەوە بەدەستبهێنێت گەیشتن بە قۆناغی
چارەکی کۆتایی مسۆگەر دەکات.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی رۆمای ئیتاڵی لە دەرەوەی یاریگای خۆی
رووبەڕووی ئەتلەتیک بلباوی ئیسپانی دەبێتەوە، لازیۆ میوانداری ڤیکتۆریا پلزن دەکات
و ئەیاکس ئەمستردام دەبێتە میوانی ئینتراخت فرانکفۆرت.
هەر سبەینی بەڵام لە قۆناغی 16ی کۆنفرانس لیگ، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆی
میوانداری یانەی کۆپنهاگنی دانیمارکی دەکات و لە یاری چوننیشدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ
بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
خ . ک