هێنری براوەی باڵۆن دۆری دیاریکرد

PM:07:44:12/03/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هێنری ستایشی ڤیتینیای کرد و جەختیکردەوە بە بۆچوونی ئەو رافینیا شایستەی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆرە ئەگەر نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنن.

تێری هێنری هێرشبەری پێشووی یانەی ئارسناڵ و بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد، بۆ ئەو رافینیا پێشەنگی کێبڕکێی باڵۆن دۆری گرتووە بەهۆی ئەو کارانەی لە چامپیۆنز لیگ ئەنجامیداوە.

دوپاتیشیکردەوە، سەڵاح و هاری کەینیش پاڵێوراون، بەڵام سەڵاح بەهۆی ماڵئاوایی کردنی یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان چانسی کەمتر بووەوە، چونکە بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی تەنیا پەیوەندی بە ئاستی تاکەوە نییە، بەڵکو ئەنجامی یانەکەش کاریگەری هەیە.

وتیشی: ئەوەی لە ئێستادا زۆرترین سەرنجی لەسەرە رافینیایە و دەبێت باسبکرێت چونکە تۆمارکردنی 11 گۆڵ لە چامپیۆنز لیگ ئاسان نییە، بەڕای من ئەگەر نازناوەکە بەدەستبهێنن شایستەی ئەوەیە خەڵاتەکەی پێبدرێت.

باسی لەوەشکرد، ڤیتینیانوێنەرایەتی جۆرێکی تۆپی پێی تەواو جیاواز دەکات، یاریزانێکی تەواو جیاوازە، بەو پێیەی کۆنترۆڵی تۆپ دەکات و بەرگری دەکات و یاریش دروست دەکات.
بیلال کاکە