رافینیا بووەتە هەڕەشە بۆسەر مێسی و رۆناڵدۆ

PM:08:29:12/03/2025

292 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رافینیا بووەتە هەڕەشە بۆسەر مێسی و رۆناڵدۆ بەهۆی نزیکبوونەوە لە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرزی چامپیۆنز لیگ.

ڕافینیا ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ بەردەوامە لە ئاستە سەرنجڕاکێشەکەی و ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 11 گۆڵ بەرزکردەوە و بووە گۆڵکاری یانەکە لەو پاڵەوانێتییە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، لەگەڵ بەردەوامبوونی هەڵمەتی بەرشەلۆنە لە چامپیۆنزلیگ، ڕافینیا دەتوانێت ژمارەی پێوانەیی ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی بشکێنێت کە لە وەرزی 2011 بۆ 2012 تۆماریکردووە.

رۆژنامەکە ئاشکاریکردووە، رافینیا لەبەردەم هەلێکی مێژوویدایە، ئەگەر بتوانێت پێنج گۆڵی دیکە تۆماربکات لە چامپیۆنز لیگ ژمارە پێوانەییەکەی مێسی دەشکێنێت کە بە 15 گۆڵ زۆرترین گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە کردووە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یەک وەرزدا.

ئەمە لە کاتێکدایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی 17 گۆڵ، خاوەنی زۆرترین گۆڵە لە چامپیۆنز لیگ لە ماوەی یەک وەرزدا، ئەستێرە بەڕازیلیەکەش پێویستی بە تۆمارکردنی 8 گۆڵی دیکەیە تا ئەو ژمارەیە تێپەڕێنێت.
بیلال کاکە