ئەمۆریم: یاریزانمان هەیە لە ئاست گەورەیی مان یونایتد نییە

PM:09:12:12/03/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمۆریم رایگەیاند یاریزانیان هەیە لە ئاست گەورەیی مان یونایتد نییە و موچەیەکی زۆریش وەردەگرن.

رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ریاڵ سۆسیدادی ئیسپانی لە یۆرۆپا لیگ وتی: پێموایە من و یاریزانەکان کەمتر لەوەمان پێشکەشکردووە کە لەسەرمان پێویستە.

دوپاتیشیکردەوە، یاریزان هەیە کە لە ئاست گەورەیی یانەی مانچستەر یونایتد نییە و موچەیەکی زۆر وەردەگرن، بەڵام دەبێت یەکگرتووبن و بەیەکەوە ئەو دۆخە بگۆڕن.

ئەمۆریم روونیشیکردەوە، زۆر کەس هەن دەڵێن ئەو توانای ئەوەی نییە راهێنەرایەتی ئەو یانەیە بکات، بەڵام خۆی هەست دەکات دەتوانێت بە ئەنجامەکان ئەوە بگۆڕێت و یاریزانەکانیش لە مەشقەکاندا ئەوە پیشان دەدەن.

باسی لەوەشکرد، لێنی یۆرۆ ئامادە نییە، هەروەها هاری ماگوایەر بەشداری ناکات بەڵام هیوادارن بەرامبەر لیستەر سیتی بگەڕێتەوە، ئۆگارتیش لە لیستەکەدا هەیە و بەرامبەر سۆسیداد دەتوانێت یاریی بکات.
بیلال کاکە