PM:05:11:12/03/2025
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هاندەرانی لیڤەرپوڵ لە نونێز توڕەن و داوایان لە یانەکەیان کردووە دەستبەرداری
بن.
دوای کرانە دەرەوەی یانەی لیڤەرپوڵ لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ و پاش
شکستەکەیان بەرامبەر پاریس سان جیرمان لە قۆناغی 16دا کاردانەوەکان لەناو ئەو
یانەیە دەستیپێکردووە.
رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، هاندەرانی یانەی لیڤەرپوڵ زۆر توڕەن لە
داروین نونێزی هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەکەیان بەهۆی ئەوەی ئاستێکی خراپی پێشكەش
کردووە.
زە سەن ئاماژەی بەوەداوە، هاندەران لە رێگەی هاشتاگەوە داوایان لە
بەرپرسانی لیڤەرپوڵ کردووە لە هاوینی ئەمساڵدا نونیز بفرۆشن و هێرشبەرێکی نوێ
بگوازنەوە بۆ شوێنەکەی.
دەشڵێت، ئاستی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە لە دوایین یارییان بەرامبەر پاریس سان
جێرمان هاندەرانی بێهیوا کردووە و پێیانوایە ئەو یاریزانە لە کاتە گرنگەکاندا
سوودی بۆ یانەکەیان نییە.
نونێز لەم وەرزەدا بەشداری لە 39 یاری یانەکەی کردووە لەسەرجەم
پاڵەوانێتییەکاندا، تەنها حەوت گۆڵی بۆ لیڤەرپوڵ تۆمارکردووە و خاوەنی شەش
ئەسیستە.
خ . ک