PM:06:47:12/03/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستیکۆرتوا.
تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵچی ریاڵ مەدرید لە ساڵی 2018ەوە بووەتە یاریزانی یانە ئیسپانییەکە و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2026 کۆتاییدێت و تا ئەم ساتە باس لە نوێکردنەوەی نەکراوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆرتوا تا پارێزگاری لە تواناکانی بکەن.
مارکا ئاماژەی بەوەداوە، کارگێڕی یانەی شاهانە ئامانجیان ئەوەیە گرێبەستی گۆڵچیە بەلجیکییەکە بۆ ماوەی دوو ساڵیتر و تا هاوینی 2028 نوێبکەنەوە.
دەشڵیت، هەرچەندە کۆرتوا تەمەنی 32 ساڵە بەڵام ریاڵ مەدرید کارێكی چاوەڕوان نەکراو دەکات بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا دوو ساڵێتر چونکە یاساکانی ئەو یانەیە بە شێوەیەکە ئەو یاریزانانەی تەمەنیان زیاتر بێت لە 30 ساڵ گرێبەستەکەی تەنها بۆ یەک ساڵ نوێدەکەنەوە بەڵام ئەو یانەیە دەیانەوێت بەو شێوەیە پاداشتی ئەستێرە بەلجیکیەکە بدەنەوە.
کۆرتوا 271 یاری بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە ئەنجامداوە و 257 گۆڵی لێتۆمارکراوە، لە 108 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە و 14 نازناوی لەگەڵدا بردووەتەوە.
خ . ک