بەرشەلۆنە سێ هێرشبەری دیاریکردووە تا یەکێکیان بگوازێتەوە

PM:04:34:12/03/2025

452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە سێ هێرشبەری دیاریکردووە تا یەکێکیان بکاتە شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردەوە، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە بۆ وەرزی داهاتوو هێرشبەرێکی ئاستبەرزی بۆ بگوازنەوە.

تۆرەکە ئاماژەی بەوەداوە، فلێک پێیوایە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بەهۆی زۆری تەمەنیەوە ناتوانێت تا چەند وەرزێکی تر بە هەمان ئاستەوە بەردەوام بێت و دڵنیایە لەوەی کە وەرزی داهاتوو کاریگەری زۆری نامێنێت.

رونیشیکردووەتەوە، لە ئیستادا ناوی سێ هێرشبەر لەسەر مێزی گفتوگۆی یانە ئیسپانییەکەیە کە ئەوانیش ئەلیکساندەر ئیزاک و گیۆکیرێس و بینیامین سیسکۆن تا یەکێکیان بگوازێتەوە.

دەشڵیت، ئامانجی یەکەمی ئیزاکە بەڵام گواستنەوەی ئەو یاریزانە زۆر زەحمەتە چونکە یانەی نیوکاسل یونایتد داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات و بەرشەلۆنەش کیشەی دارایی هەیە و ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە خەرجبکات.

گیۆکیرێسی هێرشبەری سپۆتینی پورتوگالی ئامانجی دووەمی یانە کەتەلۆنیەکەیە و نرخەکەشی 70 ملیۆن یۆرۆیە، کۆتا بژاردەش گواستنەوەی بینیامین سێسکۆی هێرشبەری لاوی سلۆڤاکیە کە لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی یاریدەکات.

خ . ک