PM:04:09:12/03/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد چاودێری چوامینی دەکات و بەنیازە لەو پێناوەدا ئۆفەرێک پێشکەشی
ریاڵ مەدرید دەکات.
بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆ رایگەیاند، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە
مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی
کردووەتە ئامانج.
ئەو بەرنامەیە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان چاودێری بارودۆخی
چوامینی ئەستێرەی فەرەنسی و ناوەڕاستکاری ریاڵ مەدرید دەکەن لەگەڵ یانەکەیدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، مانچستەر یونایتد بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی ئامادە کردووە تا پێشکەشی
ریاڵ مەدریدی بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان لە کاتێکدا هەمان ئەو بڕە
پارەیە کە یانە ئیسپانییەکە ئەو یاریزانەی پێگواستەوە لە 2022دا.
دەشڵێت، رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری مانچستەر یونایتد داوای لە کارگێڕی یانەکەی
کردووە بە هەر نرخێک بێت ئەو یاریزانەی بۆ بگوازنەوە پێکهاتەکەی چونکە سەرسامە بە
تواناکانی.
چوامینی تا ئێستا 126 یاری بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە ئەنجامداوە و هەشت نازناوی
لەگەڵدا بەدەستهێناوە کە نازناوێکیان چامپیۆنز لیگە و نازناوێکیان خولی ئیسپانیە.
خ . ک