PM:02:00:12/03/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گولەر دەیەوێت ریاڵ مەدرید جێبهێڵیت و چەندین یانەش لە
خولە جیاوازەكان هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی سپۆرت، لە ئەگەری
بەردەوامبوونی ئەنچیلۆتی، ئاردا گولەر بڕیاریداوە ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت و پەیوەندی
بە یانەیەکی دیکەوە بکات، چونكە تا ئێستا متمانەی راهێنەرەكەی بەدەستنێهیناوە.
گولەر لە هاوینی ساڵی 2023 لە فەنەرباخچەی تورکییەوە
پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کرد، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە شوێنی خۆی لە پێكهاتەی
سەرەکی یانە ئیسپانییەكە بكاتەوە.
لاوە تەمەن 18 ساڵانەكە بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی
لاوی ئەوروپا هەژمار دەکرێت و بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە سپۆرتیش، ئەیسی
میلان و ئینتەر میلان ئامادەن گولەر بگوازنەوە ریزەکانیان.
میلان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی گولەر دەکات، هەروەها
ئێنتراخت فڕانکفورت ئامادەیە بچێتە نێو رکابەرییەکانی بەدەستهێنانی واژۆی گولەر، ئەمە
جیالەوەی پێشتر باس لەوەدەكرا لایپزیگیش خواستی گواستنەوەی یاریزانەكەی هەیە.