یانەیەكی گەورە دەیەوێت كلۆپ بكات بە راهێنەر

PM:01:19:12/03/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئانێلی دەیەوێت ببێتەوە سەرۆكی یۆڤانتۆس و كلۆپ بكات بە سەركردەی پڕۆژەی داهاتووی یانەكە.

یۆرگن كلۆپ لە هاوینی ساڵی رابردوو دوای نۆ ساڵ و بردنەوەی چەندین نازناو یانەی لیڤەرپوولی جێهێشت، راهێنەرە ئەڵمانییەكە بۆ ماوەیەک لە جیهانی تۆپی پێ دوورکەوتەوە و دواتر بووە بەڕێوەبەری تۆپی پێ لە کۆمپانیای رێد بوڵ.

ئەرکی راهێنەرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ رێد بوڵ، پلاندانان و سەرپەرشتی کردنی تەواوی ئەو یانانەیە كۆمپانیاكە خاوەندارێتی دەكات، بەڵام لە ئێستادا وا دیارە یانە گەورەكانی تۆپی پێ هێشتا چاویان لە راهێنەرەكەیە و بەپێی بڵاوكراوەیەكی رۆژنامەیتوتۆ مێرکاتۆ، یوڤێنتوس بە تەواوی خۆی بۆ واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ کڵۆپ ئامادەکردووە.

هەر بەپێی بڵاوكراوەكەی تۆڕەكە، ئاندرێیا ئانێلی، بازرگانی گەورەی ئیتاڵی دەیەوێت جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکی خانمە پیرەكە وهەوڵدەدات کڵۆپ بکاتە سەرکردەی پڕۆژەی داهاتووی یانەکە، ئەمەش پاش ئەوە دێت لە رابردوودا ئانێلی بە 16 مانگ سڕكردن سزادرا چونكە شایستەی دارای چەند یرایزانێكی نەدابوو.

هەر سەبارەت بە گەڕانەوەی سەرۆكەكەی پێشووی یانەكە، ئێنریکۆ تێستای رۆژنامەنووس لە رۆژنامەیرای سپۆرتباسی لەوەكردووە، ئانێلی دەیەوێت ببێتەوە سەرۆكی یۆڤانتۆس بەڵام لەڕێی كۆمپانیای پێشوویەوە نا، بەڵكو دەیەوێت بە هاوبەشی لەگەڵ سندووقێکی وەبەرهێنانی ئەمریکی دەستبەسەر یانەکەدا بگرێت و لەوانەیە کۆمپانیای رێد بووڵ پشکەکان بکڕێتەوە.

لە ئەگەری هاوبەشیکردنی یوڤێنتوس و رێد بووڵ، ئەوا دەستنیشانکردنی کڵۆپ وەکو راهێنەری خانمە پیرەکە، شتێکی قورس نابێت.