PM:12:32:12/03/2025
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئێنزۆی كوڕی مارسێلۆ سەرەڕای ئەوەی دایك و باوكی
بەڕازیلین بڕیاریداوە یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بكات.
ئێنزۆ ئالڤێشی کوڕی مارسێلۆی ئەفسانەی یانەی ریاڵ مەدرید،
کە دایک و باوکی بەڕازیلین، بەڵام بەهۆی کاروانە دوورودرێژەکەی مارسێلۆوە لە ریاڵ
مەدرید كە 15 ساڵ لەو یانەیە مایەوە، لە مەدرید لەدایکبووە.
هەر لەبەر ئەو
هۆكارش رێگەپێدراوە سەرپشکبێت لە نوێنەرایەتیکردنی هەرکام لە هەڵبژاردەکانی
ئیسپانیا یاخود بەڕازیل، كوڕەكەی مارسێلۆ پێشتر بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2023
بڕیاریدا یاریی بۆ هەڵبژاردەی خوار 15 ساڵانی ئیسپانیا بکات.
ئێستاش بەپێی بڵاوكراوەیەكی تۆڕی ئی ئێس پی ئێن،
یاریزانەكە بڕیاریداوە لەگەڵ ئیسپانیا بەردەوامبێت و لەگەڵ هەڵبژاردەی ماتادۆر
بەشداری لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی خوار 17 ساڵان بكات.
ئێنزۆی تەمەن 15 ساڵان كە لە پێگەی هێرشبەری یاری دەكات،
لە ئێستادا یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدە، لە ساڵی 2017ەوە گرێبەستی لەگەڵ مێرەنگی
واژۆ كردووە و چاوەڕێی داهاتوویەكی گەشی لێدەكرێت.