AM:11:00:12/03/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا هیلال بە چوار گۆڵی بێوەڵام
شكستی بە پاختاكۆر هێنا و ئەهلیش لە رەییانی بردەوە.
لە یارییەكانی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، هیلالی
سعودی لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاختاكۆر تاشكێنتی ئۆزبەكستانی كرد.
هیلال كە یاری پێشوو بە گۆڵێكی بێوەڵام دۆڕابوو هەر
لەسەرەتایی تایمی یەكەم بە هێڕشبردن دەستیپێكرد و لە خولەكەكانی 30 و 42ش دوو
گۆڵیان تۆماركرد لە رێگای یاریزانان یامی و ماڵكۆمەوە.
لە تایمی دووەم، دووبارە هیلال باشتر بوو، لە خولەكی
51یش كە لە رێگای سالم دەوسەرییەوە گۆڵی سێیەمیان تۆماركرد، لە كۆتاییەكانی
یارییەكەش و لە خولەكی دووی كاتی زیادكراو ناسڕ دەوسەری چوارەم گۆڵی یانەكەی
تۆماركرد و سەرەنجامیش یارییەكە بەبردنەوەی هیلال كۆتایی پێهات و گەیشتە قۆناغی
چارەكی كۆتایی.
لە یارییەكی تریشدا، ئەهلی سعودی بە دوو گۆڵی بێوەڵام
شكستی بە رەییانی قەتەری هێنا و هەردوو گۆڵەكەش ریاز مەحرەز تۆماریكرد، ئەهلی بە
ئەنجامی هەردوو یاریش بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی
كۆتایی بەدەستهێنا.