بنزیمە هەفتانە زیاتر لە دوو ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت

AM:10:33:12/03/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بنزیمە خاوە نی بەرزترین مووچەیە لە یانەی ئیتیحاد و بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش هاوڕێكانیەوە دێت.

کەریم بنزیمە، کاپتنی یانەی ئیتیحاد، کە بە یەکێک لە كێبڕكێكارە سەرەکییەكان بۆ گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی ڕۆشانی سعودیە دادەنرێت، خاوەنی زۆرترین مووچەیە لەنێو یاریزانانی یانەی ئیتیحاد و پێش نگۆلۆ کانتی هاونیشتیمانی کەوتووە بە جیاوازیەكی زۆر.

براوەی تۆپی ئاڵتونی 2022 کە چەندین نازناوی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەدەستهێناوە، دوای چواردە ساڵ هاوینی 2023 سانتیاگۆ بێرنابیۆی بەجێهێشت و ئیتیحادی وەک سێیەم یانەی ژیانی وەرزشی هەڵبژارد.

لە ئێستاشدا بە گوێرەی زانیارییەكانی پێگەی گۆل، كەریم بێنزیمە زۆرترین مووچەی هەیە لە نێو یاریزانانی یانەی ئیتیحاد بە جۆرێك مووچەی هەفتانەی بریتییە لە دوو ملیۆن و 83 هەزار دۆلار، مووچەی ساڵانەیشی 108 ملیۆن دۆلارە.

كەریم زۆرترین مووچە لە یانەی ئیتیحاد وەردەگرێت، بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش کانتی هاونیشتیمانی دێت، چونکە یاریزانە پێشووەکەی چێڵسی بە مووچەی ساڵانەی 27 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمدایە و موسا دیابی بە مووچەی 16 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمی لیستەکە دەبینرێت.

هاوکات فابینیۆ بە 15 ملیۆن دۆلار و ستیڤن بێرگڤین بە 10 ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا لە پلەی چوارەم و پێنجەمدان.