AM:01:52:12/03/2025
552 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ پاریس شکستی بە لیڤەر هێنا و هاوشانی بایرن و ئینتەر گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ لیڤەرپول لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی کرد.
لە تایمی یەکەم، هەر لە سەرەتاوە پاریس دەستی خۆی وەشاند و لە خولەکی 12 لە ڕێگای عوسمان دیمبلیەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دواتر سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا هیچ گۆڵێکی تر لە تایمەکە نەبینرا.
لە تایمی دووەم، لیڤەرپول باشتر بینران و پاریس زیاتر بە هێرشی هەڵگەڕاوە یاری دەکرد، بەڵام ئەو تایمە هیچ کۆڵێکی تێدا نەبینرا و بە پشت بەستن بە یاری پێشوو ئەنا برایە بەر دوو تایمی زیادکراو.
لە دوو تایمی زیادکراویش هیچ گۆڵێک نەبینرا و پاشان پەنا برایە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان کە تێیدا پاریس چوار بەرامبەر بە یەک براوەبوو، بەو بردنەوەیەش کوڕانی ئینریکی گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یارییەکانی تریشدا، بایرن بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەسەر لیڤەرکوزندا بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، ئینتەر میلانیش بە شکست پێهێنانی فاینۆرد گەیشتە هەمان قۆناغ و لەو قۆناغەدا یانە ئەڵمانی و ئیتاڵییەکە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.