PM:11:42:11/03/2025
432 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنی دوپاتیکردەوە
دەیانەوێت ببنە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ و ئەنچیلۆتیش دەڵێت دەگەینە قۆناغی داهاتوو.
پێش روبەڕوبوونەوەی ریاڵ
مەدرید، دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید رایگەیاند، هەست بە باشی دەکات و
چاوەڕێی یارییەکی بەهێزن کە ساتی باش و خراپیان دەبێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە
بە شێوەیەکی باش ئامادەبن و لە ریاڵ باشتر بن.
باسی لەوەشکرد، ئەو
یاریزانەکانی دەناسێت و تەواوی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ بردنەوە، یاریزانەکانی
روحیەتێکی بەرزیان هەیە و دەیانەوێت ببنە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ.
وتیشی: هیوادارم ئێمە
براوەی یارییەکە بین، لە یاریگای خۆماندا پاڵپشتییەکی باشمان هەیە، بەڵام تەنیا پشتگیری
هاندەران بردنەوەمان بۆ بەدەستناهێنێت، ئەنجامی یارییەکەش تەنیا خودا دەزانێت چی دەبێت.
لەلایەکی ترەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی
راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یارییەکی قورسیان لە پێشە بەڵام دەزانێت بردنەوە
بەدەستدەهێنن و لە چامپیۆنز لیگ بەردەوام دەبن کە هەمیشە پاڵەوانێتییەکەی تایبەت
بووە بۆیان.
باسی لەوەشکرد، هەموو
یاریزانەکانیان گرنگن، زۆرجار یاریزانێکی یەدەگ یارییەکەیان بۆ یەکلایدەکاتەوە،
رێزێکی زۆریشی بۆ سیمیۆنی هەیە و راهێنەرێکی ناوازەیە، وە هەردووکیان خاوەن
بیرۆکەیەکی نزیکین لە یەکتر.
وتیشی: پێویستە سەرنجمان لەسەر ئەوە بێت کە بەڕاستی دەمانەوێت چی بکەین بە تۆپ و بەبێ
تۆپ، بەرامبەرەکەمان بەهێزە و لە یاریگادا فشار لەسەرمان دروست دەبێت، یاریزانەکانمان
پێویستە سەرنجیان لەسەر یارییەکە بێت چ لە ڕووی تەکنیکی و چ لە ڕووی تاکتیکییەوە.