سالیبا باسی داهاتووی خۆی دەکات

PM:10:36:11/03/2025

312 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سالیبا دوپاتیکردەوە لە ئارسناڵ دڵخۆشە و لە ئێستادا نایەوێت یانەکە جێبهێڵیت سەرەڕای نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ویلیام سالیبای بەرگریکاری یانەی ئارسناڵ لە ماوەی رابردوو چەندینجار ناوی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بەستراوەتەوە، بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئایندهۆڤن لە چامپیۆنز لیگ، لەبارەی داهاتووی خۆی وتی: هێشتا گرێبەستەکەم لەگەڵ ئارسناڵ نوێ نەکردووەتەوە، چەند ساڵێک لە گرێبەستەکەم ماوە و پێویست بە پەلەکردن ناکات، گرنگ ئەوەیە لێرە دڵخۆشم، ئەمە لە هەموو شتێک گرنگترە.

باسی لەوەشکرد، دەیەوێت لەگەڵ تۆپهاوێژەکانی لەندەن بەردەوام بێت و هێشتاش دوو ساڵی لە گرێبەستەکەی ماوە، ئارەزووش دەکات کاتێک یانەکەی جێبهێڵێت کە نازناوی لەگەڵ بەدەستهێنابن چونکە بەبێ بردنەوەی نازناو ئارسناڵ جێبهێڵیت هاندەران لە بیری دەکەن.

سالیبای تەمەن 23 ساڵان کە پێوایە سێرجیۆ رامۆس باشترین بەرگریکاری مێژووە، باس لەوەدەکرێت خۆشی ئارەزووی چوونی بۆ مەدرید و پەیوەندیکردن بە یانەی مێرەنگییەوە دەکات تاوەکە لە جێگەی ئەفسانە ئیسپانییەکە یاری بکات.